نرخی نەوت لەبازاڕەكاندا لەبەرزبونەوەدایە

12:46 - 13/09/2018
ئابوری

نرخی نەوتی برێنت بەزیاتر لە79 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا

بەهۆی بارگرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كشانەوەی ئەمریكا لەرێكەوتنە ئەتۆمیەكە لەگەڵ ئێران، تا دێت نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزدەبێتەوە.


بەپێی چەند سەرچاوەیەك ئەمڕۆ بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 79 دۆلارو 32 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

نەوتی تەكساسی ئەمریكاش بە 69 دۆلارو 90 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

پێشبینی دەكرێت بەهۆی بارگرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتیی و چەند ناوچەیەكی دیكەی جیهان و بەردەوامیی پابەندبونی وڵاتانی رێكخراوی ئۆپیك بەكەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.  نەوت لەنرخی ئێستایدا بمێنێتەوەو زیاتریش بەرزببێتەوە.

1160 جار خوێندراوەتەوە