كۆمپانیای ئەپڵ Iphoneی دوو سیمكارتی ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌

12:07 - 13/09/2018
زانستی


کۆمپانیای ئەپڵ بەرهەم نوێیەکانی خۆی لە بواری  مۆبایلی زیرەک و نەوەی چوارەمی ئەپڵ ۆتچ و وەشانە نوێیەکانی بۆ بەکارهێنەرانی نمایشکرد و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وه‌كو وه‌ڵامێك بۆ داخوازییه‌كانی بازاڕ، ئه‌مجاره‌ مۆبایلی ئای فۆنی دوو سیمكارتی بۆ بازاڕه‌كانی چین و هۆنكۆنگ خستوه‌ته‌ڕوو.

لە گەورەترین ئیڤێنتی ئەمساڵیدا بە ناونیشانی Gather Round ، کۆمپانیای ئەپڵ لە کالیفۆرنیا بەرهەمە نوێیەکانی بۆ بەکارهێنەرانی نمایشکرد کە وەک بەرپرسانی کۆمپانیاکە دەڵێن زیاتر لە ٢ ملیار ئامێری جۆراوجۆریان لەبەر دەستی دانیشتوانی جیهاندایە و بەکاردەهێنرێت.

کاتژمێرە نوێیەکە تایبەتمەندی چاودێری لێدانی دڵی بەکارهێنەری دەکات و لە کاتی هەر حاڵەتێکی مەترسیدار خۆی پەیوەدنی بە ئەمبۆلانسەوە دەکات

سەرەتا کۆمپانیای ئەپڵ نەوەی چوارەمی کاتژمێرە زیرەکەکانیان خستەڕوو کە بە ئەپڵ ۆتچ ناسراوە و بەرهەمە نوێیەکە  دیزانێکی تەواو جیاوازی لەوانەی پێش خۆی هەیە و کەمێک تەنکترەو شاشەیەکی گەورەتری هەیە بە رێژەی ٣٠٪  و هەروەها توانای باتریەکەی ١٨ کاتژمێرە لە روی کارکردنیشەوە خێراترە بەو پێیەت پرۆسێسەری ئێس ٤ ی تێدا جێگیرکراوە. ئەپڵ ۆتچ بە دوو قەبارەی جیاواز دەخاتە بازارەکانی جیهانەوە بە قەبارەی ٤٠ ملیم و ٤٤ ملیم. کاتژمێرە نوێیەکە تایبەتمەندی چاودێری لێدانی دڵی بەکارهێنەری دەکات و لە کاتی هەر حاڵەتێکی مەترسیدار خۆی پەیوەدنی بە ئەمبۆلانسەوە دەکات. نرخی ئەپڵ ۆتچ له‌ 399 دۆلار ده‌ست پێده‌كات، ئەو جۆرەشی کە سیمکارت لەخۆدەگرێت له‌ 499 دۆلار ده‌ستپێده‌كات.

ئەپڵ لە ئیڤێنتەکەیدا سێ جۆری نوێ و جیاوازی ئایفۆنی نمایشکرد بەم شێوەیە:

I phone XS
ئەم جۆرە پەرەپێدراوی Iphone X و بە سێ رەنگی جیاواز دەخرێتە بەردەست بەکارهێنەرانی ئەوانیش رەنگەکانی گۆڵد و ڕەشی کاڵ و سیلڤەر کە تایبەتمەندی دژە ئاو لە خۆ دەگرێت و قه‌باره‌ی 5.8 ئینجه‌ و بە پەنجەمۆر و فەیس ئادی واتە بە ناسینەوەی دەموچاو دەکرێتەوە و خاوەن دوو کامێرایە کە هەر یەکەیان ١٢ مێگا پیکسڵە و لە توانایدایە وێنە بە کواڵیتی  Smart HDR   بگرێت کە وردەکاری وێنەگرتن زۆر بەرز دەکاتەوە بە تایبەت بۆ وێنەی جوڵاو هەروەها دەتوانێت نێت بکات و باکگراوند تەلخ بکات بە پێی ویستی بەکارهێنەر پرۆسێسەری A 12 ی 7 نانۆمه‌ترییه و ٥٠٪ لە ئایفۆن ئێکس خێراترە‌ و باتریەکەشی نیو کاتژمێر زیاتر بەرگەدەگرێت لەوەی پێش خۆی. ئایفۆنە نوێیەکە توانای خوێندنەوەی دوو سیمکارتی هەیە بەڵام سیمکارتی ئەلکترۆنی واتە دەبێت کۆمپانیاکانی پەیوەندی ئەو توانایەیان هەبێت دو ژمارە لەسەر یەک سیمکارت کارپێبکەن. نرخی له‌ 999 دۆلار ده‌ست پێده‌كات و به‌ قه‌باره‌ی هاردی 64 و 256 و 512 گێگابایت به‌رده‌ست ئه‌بێت و لە ١٤ ی ئەم مانگەوە بە شێوەی ئۆنلاین و لە ٢١ ی مانگەوە لە بازاڕەکاندا بەردەست دەبێت بۆ کڕین.

I phone XS Max


phone XS Max I بە هەمان شێوە ئەمیش بە رەنگەکانی گۆڵد و ڕەشی کاڵ و سیلڤەر بەرهەمهێنراوە، بەڵام قەبارەکەی گەورەترە و  6.5 ئینجه‌و  توانای ناسینەوەی پەنجەمۆر و دەموچاوی بەکارهێنەری هەیە و دیقەتی ئەم تایبەتمەندیەی پەرەی پێدراوە کە تەنها بەکارهێنەرەکەی خۆی بناسێتەوە و کامێراکەی دوانیەو هەریەکەیان ١٢ مێگا پێکسڵە و هەڵگری تایبەتمەندی Smart HDR و پرۆسێسەری A 12 ی 7 نانۆمه‌ترییه‌ و خێراتر ئەپڵیکەیشنەکان دەکاتەوە بە ڕێژەی ٥٠٪  بە هەمان شێوە توانای خوێندنەوەی دوو سیمکارتی ئەلکترۆنی هەیە، بەڵام  ڤێرژنێکی نوێی ئایفۆنەکان بۆ هەریەک لە چین و هۆنگ کۆنگ دەتوانن دوو سیمکارتی ئاسایی بخوێننەوە تەنها لەو دوو وڵاتە ئەوەش بۆ گرنگیپێدانی بازاڕی چین دەگەڕێتەوە لە لایەن کۆمپانیا ئەمریکیەکەوە. نرخی له‌ 1.099 دۆلارەوە ده‌ست پێده‌كات و به‌ قه‌باره‌ی هاردی 64 و 256 و 512 گێگابایت به‌رده‌ست ئه‌بێت کە ئەمەی دواییان توانی هەڵگرتنی ٢٠٠ هەزار فۆتۆی هەیە و لە ١٤ ی ئەم مانگەوە بە شێوەی ئۆنلاین و لە ٢١ ی مانگەوە لە بازاڕەکاندا بەردەست دەبێت بۆ کڕین.

I Phone XR


- ئەم جۆرەیان بە چەند رەنگێکی جیاواز دەخرێتە روو کە بریتین لە رەنگەکانی سپی و ڕه‌ش و سوور و شین و زه‌رد و په‌مه‌یی و بە هەمان شێوە خاوەنی فەیس ئایدیە بۆ ناسینەوەی بەکارهێنەرەکەی و پاراستنی  بەڵام تەنها یەک کامێرای ١٢ مێگا پیکسڵی هەیە شاشەکەی لە جۆری LCD و Liquid Retina یە قەبارەکەی ‌6.1 ئینجه‌ پرۆسێسەری A12 Bionic  لەسەر جێگیرکراوە کە بە رێژەی ١٥٪ لە ئایفۆن ئێکس خێراترە و پاتریەکەشی کاتژمێرێک زیاتر لە ئایفۆن ٨ پڵەس بەرگە دەگرێت و ئەمیش هەلگری تایبەتمەنید دوو سیمکارتە هەمان تایبەتمەندی وێنەگرتنی ئایفۆنەکانی دیکەی تێدایە . I Phone XR بە قەبارەی هاردی 64 و 128 و 256 گێگابایت به‌رده‌ست دەبێت و نرخەکەی لە 749 دۆلاره‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات و له‌ ١٩ ی مانگی داهاتوو دەتوانرێت بە ئۆنلاین داوا بکرێت و لە ٢٦ ی مانگی ١٠ دەخرێتە بازاڕەکانەوە.

جگە لەو بەرهەمان ئەپڵ چەند وەشانێک (ڤێرژن)ێكی نوێی بۆ ئامێرە جیاوازەکانی راگەیاند لەوانە:
ڤێرژنی نوێی سیسته‌می IOS 12  له‌ ڕۆژی ١٧ ی ئه‌م مانگه‌دا یه‌كه‌مین وه‌شانی بۆ گشت به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن و ئایپاد به‌رده‌ست ئه‌بێت.

ڤێرژنی نوێی سیسته‌می MacOS Mojave 10.14 له‌ ڕۆژی ٢٤ ی ئه‌م مانگه‌دا یه‌كه‌مین وه‌شانی بۆ به‌كارهێنه‌رانی Mac به‌رده‌ست ئه‌بێت.

ڤێرژنی نوێی سیسته‌می TVOS 12 له‌ ڕۆژی 18 ئه‌م مانگه‌دا یه‌كه‌مین وه‌شانی بۆ به‌كارهێنه‌رانی Apple TV به‌رده‌ست ئه‌بێت.

ڤێرژنی نوێی سیسته‌می WatchOS 5 له‌ ڕۆژی 17 ئه‌م مانگه‌دا یه‌كه‌مین وه‌شانی بۆ به‌كارهێنه‌رانی Apple Watch به‌رده‌ست ئه‌بێت.

 

12183 جار خوێندراوەتەوە