ناوه‌ندی شانۆی تاڤ به‌رهه‌مێكی نوێ پێشكه‌ش ده‌كات

07:00 - 12/09/2018
هەمەڕەنگ

ناوەندی شانۆی تاڤ، سەرقاڵی پرۆڤەکردنە بۆ كارێكی شانۆيی نوێ، کە بڕیارە سەرەتای مانگی 10 لە شاری سلێمانی نمایش بكرێت.

محه‌مه‌د مسته‌فا، وه‌ك ده‌رهێنه‌ری ئه‌م شانۆییه‌ به‌ KNNی ڕاگه‌یاند: شانۆییەکە باسی كێشە هەنوکەییەکانی ئەمڕۆی کۆمەڵگای کوردی دەکات، هەوڵدەدات لە ناو چوارچێوەیەکی بەرزی شانۆی و ستاتیکیدا پەیوەندی لەگە بینەرەکانی دروست بکات.

 

محەمەد مستەفا راشیگه‌یاند: "ئەم کارەمان لەسەر بنەماو ئەو تێڕوانینە دروستکردووەو سەرقاڵی پرۆڤە کردنین بۆی، کە لەپێناویدا ناوەندی شانۆی تاڤمان دروستکردووەو کارەکە بەشێوەیەکی گشتی خوێندنەوەیەکی رەخنەییە لە ژیانی کۆمەڵایەتی ئەم سەردەمەمان و گێڕانەوەی تراژیدیای پەرت بوونی کۆمەڵگەکەمانە".

شانۆیی "بەردەرگای جەهەنم" لە نوسینی کاروان سۆفی و دەرهێنانی "محەمەد مستەفایە" و له‌ نواندنی (ڕزگار باهیر ـ زەریا سامی ـ ساوان خالید ـ سۆزیار یاسین ـ میران ئازاد - ئالا سلێمان)ه‌و فۆتۆ گرافەر/ کەژان  ئەکرەم-ه‌و، ‎لە سەرەتای مانگی 10 نمایش ده‌كرێت.

 

 

784 جار خوێندراوەتەوە