جەنڕاڵ ئەلكتریك ستراتیژێك بۆ كۆتاییهێنان بەقەیرانی كارەبا ڕادەستی عێراق دەكات

11:16 - 12/09/2018
عێراق

كۆمپانیای جەنڕاڵ ئەلكتریك ستراتیژێك بۆ كۆتاییهێنان بەقەیرانی كارەبا ڕادەستی عێراق دەكات، بەگوێرەی ستراتیژەكە برەو بەكەرتی كارەبا دەدرێت تاكۆتایی بەقەیرانی كارەبا لەعێراق دێت.

ئەندازیار ڕەشید جەنابی، جێگری سەرۆكی كۆمپانیای جەنڕاڵ ئەلكتریكی ئەمریكی لەلێدوانێكدا بە ڕۆژنامەی سەباح جەدیدی ڕاگەیاندوە:پلانێكی ستراتیژییان بۆ گەشەپێدانی كەرتی كارەباو بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی كارەباو بەگەڕخستنی دەستی كار لە عێراق ڕادەستی بەرپرسانی عێراق كردوە.

بەگوێرەی پلانە كورتخایەنەكەی جەنراڵ ئەلكتریك لەماوەی یەك ساڵدا عێراق بڕی یەك گێگاوات كارەبا زیاد دەكات كەیەك ملیۆن ماڵ لێی سودمەندەبێت بەڵام لە پلانی پێنج ساڵیدا ئاستی ئارەبا بۆ دوو ئەوەندە زیاد دەكرێت.

لەپلانەكەشدا هاتوە ئاستی بەرهەمهێنان و گواستنەوەو دابەشكردنی كارەبا بەرزبكرێتەوە تائەوەی كۆتایی بەقەیرانی كارەبا لەعێراق دەهێنرێت.

لەمانگی تەمموزی ڕابردوشدا كۆمپانیای جەنراڵ ئەلكتریك لەگەڵ بانكی بازرگانی عێراق بەبڕی 52 ملیۆن ئیرۆ گرێبەستێكیان واژۆكرد بۆ ئامادەكردن و خستنەكاری وێستگەی خۆر زوبێر كەئەمەش وادەكات هێزی كار لەعێراق ببوژێتەوەو پەرە بەژێرخانی ئابوری بدرێت.

1052 جار خوێندراوەتەوە