ئامێرێكی نوێ وەرگێڕان بۆ 74 زمانی جیهان دەكات

08:21 - 10/09/2018
زانستی

كۆمپانیای سۆرس نێكست ئامێرێكی نوێی تەكنەلۆژیای تایبەت بە وەرگێڕان دروست دەكات كە چەندین زمانی جیهان دەناسێتەوە.

كۆمپانیای سۆرس نێكست ژاپۆنی ئامێری پاكێت تاڵك دروست دەكات كە تایبەتە بە وەرگێڕانی 74 زمانی جیهان و كەسی بەكارهێنەر ئەو زمانە هەڵدەبژێرێت كە دەیەوێت و دواتر لەڕێی قسەوە بێت یاخود نوسینەوە ئامێرەكە هەر وشەیەك یاخود ڕستەیەكی پێبوترێت یاخود بۆی بنوسرێت وەردەگێڕێتە سەر ئەو زمانەی بەكارهێنەر دەیەوێت، جا بە دەنگ بێت یاخود نوسراو.

ئامێرەكە لەڕێی سیستمی وای فای بە تۆڕی ئینتەرنێتەوە دەبەسترێت و هەروەها دەتوانرێت بۆ پەیوەندی كردن سیكارتیشی پێ بكرێت.

 

لەئێستادا پاكێت تاڵك بە ڕەنگەكانی ڕەش و سپی و ئاڵتونی لە بازاڕدا بونی هەیە و بە دوو نرخی جیاواز دەفرۆشرێت، بەجۆرێك ئەوەش بە وای فای كاردەكات نرخی 249 دۆلاری ئەمریكییە، ئەو جۆرەش كە سیمكاراتی تێدەكرێت نرخەكەی 299 دۆلارە.

7605 جار خوێندراوەتەوە