گه‌نده‌ڵی به‌رپرسه‌ حزبی و ئیدارییه‌كانی به‌سره‌

08:10 - 10/09/2018
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە

خه‌ڵكی به‌سره‌ ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست نه‌بونی ئاوی پاك بۆ خواردنه‌وه‌و به‌كارهێنان و شه‌پۆلێكی به‌رفراوانی ئاوی خوێیاوی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ناو شاره‌كه‌یان و كاره‌ساتی ژینگه‌یی دروستكردووه‌، به‌ڵام جۆگه‌له‌یه‌كی ئاوی پاك كه‌ بۆ پڕۆژه‌ی ئاوخواردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌ به‌كارده‌هێنرێت و بڕێكی كه‌م ئاوی پێدا تێده‌په‌ڕێت، كه‌چی به‌رپرسه‌ گه‌نده‌ڵه‌كانی ئه‌و شاره‌ش موزه‌خه‌ی گه‌وره‌یان خستوه‌ته‌ سه‌ر و پڕۆژه‌ی ماسی پێ به‌خێو ده‌كه‌ن.

 

ئه‌م گرته‌ ڤیدیۆییه‌ چه‌ند مانگێكه‌ تۆماركراوه‌ به‌ڵام له‌م دوو رۆژه‌دا جارێكی دیكه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ به‌شێكه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تی بڕینی ئاوی ئه‌و حه‌وزی ماسی به‌خێوكردنانه‌ی كه‌ دوور له‌ رێنماییه‌كان له‌ شاری به‌سره‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌ باڵاده‌سته‌كانه‌وه‌ دروستكراون و سزای خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی خۆیانیان پێده‌دا.

5394 جار خوێندراوەتەوە