كۆیە؛ بۆردومانی سكرتاریەتی حزبی دیموكرات (حدكا) دەكرێت - ڤیدیۆ

11:13 - 08/09/2018
کوردستان

كۆیە؛ بارەگاكانی حزبی دیموكرات بۆردومان كران
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید خالید: بەهۆی بۆردومانەكەوە شەش كەش شەهید بون
سكرتێری حزبی دیموكرات بەهۆی بۆردومانەكەوە بریندارە
نەخۆشخانەی كۆیە داوای خوێن دەكات بۆ بریندارەكان

 

 ئێران بۆردومانی بارەگاكانی حیزبی دیموكراتی رۆژهەڵاتی كوردستان لە كۆیە دەكات و بەهۆیەوە تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە شەش كەس شەهید بون ‌و 30 كەسی دیكەش برینداربون.

پەیامنێری KNN ڕایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن تۆپخانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تۆپبارانی بارەگای حزبەكانی دیموكراتی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كراوە لەناو كەمپی ئاوارەكانی ڕۆژهەڵات لە قەزای كۆیە و دواتریش لە ڕێگەی فڕۆكەوە موشەك بارانی كەمپەكەو بارەگای حزبەكانی دیموكرات كراوە.

 

عەبدوڵا مەحمود, بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید خالید لە قەزای كۆیە بە KNNی ڕاگەیاند: دوابەدوای بۆردومان و تۆپبارانەكە تەرمی شەش شەهیدو زیاتر لە 30 بریندار گەیەندراوەتە نەخۆشخانەكەیان.

 

بەهۆی زۆری بریندارەكانیشەوە نەخۆشخانەی كۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەكات سەردانی نەخۆشخانەكە بكەن بۆ بەخشینی خوێن بە بریندارەكان.

 

مستەفا مەولودی، سكرتێری حزبی دیموكرات ‌و خالید عەزیزی سكرتێری پێشوو لە نێو بریندارەكاندان.

 

   

 

 

 

 

 

 

 

 

 

8698 جار خوێندراوەتەوە