شارەزایەکی
کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی سەرما و بارستە هەوایەکی سارد ڕوو لە
ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و تا ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت، بەهۆیەوە
پلەکانی گەرما بە ڕێژەی شەش بۆ هەشت پلە نزم دەبنەوە.
پشتیوان
پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە، کاریگەریی و چەقی ئەم بارستە هەوا
ساردە زیاتر لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەدا هەستی پێدەکرێت. پێشبینیش دەکات
ئەمشەو لەو ناوچە شاخاوییانەی بەرزییان زیاتر لە سێ هەزار مەترە لە ئاستی ڕووی
دەریاوە بەفر ببارێت، هاوکات لە پێنجوێن و دەوروبەریشی لە کاتەکانی شەودا
سەرمایەکی نیمچە بەهێز دەبێت.
سەبارەت بە
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ چەند ڕۆژی داهاتوو، ئەو شارەزایەی کەشناسی
ڕوونیکردووەتەوە کە پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبن؛ لە هەولێر (21 بۆ 23) پلە، لە
سلێمانی (20 بۆ 21) پلە، لە دهۆک (19 بۆ 21) پلە، لە هەڵەبجە (23 بۆ 24) پلە و لە
کەرکوکیش (24 بۆ 25) پلە. هەروەها لە قەزای کەلار (23 بۆ 24) پلە دەبێت و لە ناوچە
ساردەکانی وەک قەزای پێنجوێن (16 بۆ 17) پلە و لە ناحیەی حاجی ئۆمەرانیش گەرما بۆ
(12 بۆ 13) پلە دادەبەزێت.
2753 جار خوێندراوەتەوە