بەڕێوەبەرایەتیی
گشتیی هاتووچۆی هەرێم ڕێکار و پێداویستییەکانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریی
نێودەوڵەتیی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، هاووڵاتییان دەتوانن تەنها لە ماوەی نیو
کاتژمێردا مامەڵەکانیان ڕایی بکەن و مۆڵەتەکانیان وەربگرن.
بەپێی
ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، پڕۆسەی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی
لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێم، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی
پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان ئەنجام دەدرێت. بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە
هاووڵاتییان مۆڵەتی شۆفێریی و پاسپۆرتی ڕەسەنی کارا (بەسەرنەچوو) لەگەڵ دوو وێنەی
ڕەنگاوڕەنگ پێشکەش بکەن.
سەبارەت بە بڕی
تێچوو و ماوەی کارابوونی مۆڵەتەکە، هاتووچۆی هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە کە بە سێ
شێوەی جیاواز دەدرێت بە شۆفێران؛ بۆ ماوەی یەک ساڵ بڕی 60 هەزار دینار، بۆ دوو ساڵ
110 هەزار دینار، وە بۆ سێ ساڵیش بڕی 160 هەزار دینار وەک ڕسووماتی دەرهێنان
وەردەگیرێت.
1416 جار خوێندراوەتەوە