ئەشکەوتی عەلی سەدر له‌ ئێران

09:21 - 04/09/2018
گەلەری

ئەشکەوتی عەلی سەدر کە بە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییە گرنگەکانی ئێران دادەنرێت لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە و لە شاری هەمەدان هەڵکەوتووە. یەکێکە لەو دەگمە ئەشکەوتانەی کە ئاوی هەیە و تەنیا بە کەڵک وەرگرتن لە بەلەم دەتوانرێ بە ناو ئەشکەتەکەدا گەشت بکرێ. 

شارەزایان پێیان وایە مێژووی ئەم ئەشکەوتە بۆ زیاتر لە 130 ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە. ئەشکەوتی عەلی سەدر کە لە بەرزی 2100 مەتری دەریا هەڵکەوتووە، ئێستاکە یەکێکە لە شوێنە گەشتیارییە گرنگەکان و جێی بایەخی گەشتیارانی بیانی و ناوخۆییە.

1194 جار خوێندراوەتەوە