سەرۆکی فەڵەستین دەڵێت دەبێت حەماس چەکەکانی ڕادەست بکات و ئیسرائیلیش بەتەواوەتی بکشێتەوە لە خاکەکەیان.
هەواڵ:KNNC
مەحمود عەباس سەرۆكی
دەسەڵاتی فەڵەستین ڕایگەیاند: هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی شەڕ لە غەززە کۆتاییبێت
و ئاشتیی بەدیبێت و ڕێگری بکەن لە کۆچی زۆرەملێی دانیشتوان، بەپێی پلانە پێشنیارکراوەکەی
دۆناڵد ترەمپ.
مەحمود عەباس سەرکۆنەی
هێرشەکانی دوو ساڵ بەر لەئێستا واتا 7ی تشرینی یەکەمی سەر ئیسرائیلی کرد و وتی، هەرچی زووە
ئەو دۆخە کۆتایی بێت، ئەویش بەوەی بزوتنەوەی
حەمماس کۆتایی بە دەسەڵاتی بهێنێت و چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت بکات و لەبەرامبەریشدا ئیسرائیل
لە خاکی فەڵەستین و بەتایبەت کەرتی غەززە بە تەواوەتی بکشێتەوە، لە تەواوی پرسەکانیشدا مەرجە فەڵەستین دەسەڵاتی باڵای هەبێت.
سەرۆکی فەڵەستین
جەختی لە چارەسەری دوو دەوڵەتی کردەوە و ڕایگەیاند: بۆ ئەوەی فەڵەستین و ئیسرائیل
پێکەوە لە ئارامیی و ئاشتیی و ئاساییشدا بژین دەبێت ئەو چارەسەرە جێبەجێ بکرێت...
120 جار خوێندراوەتەوە