ئیلهام ئەحمەد: خوازیارین تورکیا واز لە ڕۆژئاوای کوردستان بهێنێت

KNN : Kurdish News Network
08:53 - 07/12/2025
کوردستان
+
-

ئیلهام ئەحمەد دەڵێت خوازیارن تورکیا واز لە ڕۆژئاوای کوردستان بهێنێت و دڵنیابێت لەوەی ئارامیی ڕۆژئاوا یەکسانە بە ئارامیی تورکیا.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی وەزارەتی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند: خوازیارن تورکیا واز لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا بهێنێت و دڵنیاش بێت لەوەی کە ئارامیی و سەقامگیریی ڕۆژئاوای کوردستان و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، واتا ئارامیی و سەقامگیریی تورکیا، بەپێچەوانەشەوە.

 

ئەو سەرکردە کوردە وتیشی، ئێستا کاتی باسکردنی چەکدادان نییە و با تورکیا لەجێگەی چەکدانان باس لە ئاشتیی بکات و پرسی ئاشتیی و دیموکراسی بۆ هەموو لایەک گرنترە.

 

ئیلهام ئەحمەد وتیسی، پڕۆسەی ئاشتی لە باکوری کوردستان تورکیا کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان هەبووە، هێرشەکان وەستاون و کەناڵەکانی پەیوەندیی و گفتوگۆش لەگەڵ ئەنقەرە سەریهەڵداوە.

 

لەبارەی دۆخی سوریاوە ئاماژەی بەوەکرد، کە تورکیا دەتوانێت ڕۆڵی سەرەکیی هەبێت لە کەمکردنەوەی ئاڵۆزیی و شەڕ لە وڵاتەکە چونکە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ دیمەشقدا هەیە.

 

قسەکانی ئیلهام ئەحمەد لە کاتێکدایە کە ناوبراو دوێنێ ئاماژەی بەوەکرد کە خواستی هەبووە بەشێوەی ڕاستەوخۆ و جەستەیی ئامادەی لە کۆنفڕانسی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک هەبێت لە ئیتنابوڵ، بەڵام بەهۆی بەربەست هۆکارەکانی ڕێگریکردن بە ڕێگەی ئۆنڵاین بەشداربووە...

174 جار خوێندراوەتەوە