سوپای ئیسرائیل سه‌رقاڵی خۆ ئاماده‌كردنه بۆ په‌لاماردانی حزبوڵای لوبنانی و له‌هه‌مان كاتیش‌دا هێزی یونیفیل له‌باشوری لوبنان سه‌رگه‌رمی كشانه‌وه‌ن
هەواڵ:KNNC
رادیۆی مۆنتكارلۆ ئاشكرایكرد ؛ ئیسرائیل ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی
له‌رۆژانی داهاتودا زنجیره‌یه‌ك هێرشی فراوان بكاته سه‌ر حزبوڵای
لوبنانی .
لایخۆشیه‌وه سوپای ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه؛ كه هێزه‌كانیان
له‌باكوری ئیسرائیل كه هاوسنوری لوبنانه له‌ئاماده‌ییدان بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه
سه‌ر حزبوڵای لوبنانی.
رافی میلۆ ، فه‌رمانده‌ی ناوچه‌ی باكوری سوپای
ئیسرائیل رایگه‌یاند: ناكرێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكه‌ن له‌لایه‌ن دوژمنه‌وه په‌لامار
بدرێن به‌ڵكو پێویسته سه‌ره‌تا ئیسرائیل ده‌ستی خۆی بوه‌شێنێت و سوپا ببیته
له‌مپه‌ڕ له‌به‌رده‌م هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كدا.
هه‌رله‌و چوارچێوه‌یه‌دا کاندیس ئاردێل، وتەبێژی یونیفیل لە لوبنان له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به‌هۆی کەمکردنەوەی بودجە لە سیستەمی نەتەوە
یەکگرتووەکان، یونیفیل دەستی کردووە بە پرۆسەی کشانەوەی لە 25% سەربازەکانی لە
لوبنان، و پێشبینیشیكرد تاوه‌كو سەرەتای ساڵی 2026 پرۆسەکە تەواو بێت.
137 جار خوێندراوەتەوە