دانەگاز ڕەتیدەکاتەوە
سودانی داوای ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی غازی لێکردبن و دەڵێت: پاڵپشتی زوو بە
کۆتاگەیشتنی لێکۆڵینەوەکانی هێرشەکەی کۆرمۆربووە.
هەواڵ:KNNC
دوای بڵاوبووەنەوەی دەنگۆی داواکردنی سودانی لە دانەگاز بۆ ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی غاز، کۆمپانیاکە لە
ڕاگەیەندراوێکدا تەواوی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە.
دانەگاز لە ڕاگەیەندراوەکەیدا
ئاماژەی بەوەداوە، محەممەد شیاع سودانی بەهیچ جۆرێک داوای لەو شێوەیەی لەو
کۆمپانیایە نەکردوە، هەورەها محەمەد شیاع سودانی بەڕوونی جەختی لەسەر بایەخی پەلەكردن
كردووە لە دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنانی غازو، دوای تەواوبوونی هەموو هەڵسەنگاندنە
هونەرییەكان و ڕێكار پێویستەكانی سەلامەتی، پرۆسەی بەرهەمهێنان دەستیپێكردوەتەوە.
دانەگاز كۆمپانیا ئیماراتییەكە
ستایشی ڕۆڵی سەرۆکوەزیران و حکومەتی عێراقی کردوە، بۆ پاڵپشتییە بەردەوامەكانیان لە
لایەنی ئەمنی و ئەو سەردانە بەپەلەی كە گەورە بەرپرسانی حكومەتی فیدراڵ كردویانە بۆ
كێڵگەكە، ئەمە جگە لە پابەندبوونیان بە دەركردنی خێرای راپۆرتی لێكۆڵینەوەو چاودێریی
پێویست...
42 جار خوێندراوەتەوە