دوو کەس بە تۆمەتی
بردنی ئینگلاینی تاوەرەکانی کارەبای سنوری ئاشتی-ئاغجەلەر دەستگیرکران و بەڕێوەبەرایەتی
کارەباش دەڵێت: ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەری
گواستنەوەی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند دوو كەس بە تۆمەتی لێكردنەوەی و دزینی
ئینگلاین و ئاسنی تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبای نێوان ناحیەی ئاشتیی و
ئاغجەلەر لەلەلایەن هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی سنورەكەوە دەستگیركراون و لە ژێر
لێكۆڵینەوەدان.
بەڕێوەبەرایەتییەکە
ئاماژەی بەوەشداوە، بردن و دزینی ئەو پارچە ئاسنانە كە كارێكی تێكدەرانەیە و
رێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو كەسانە دەگرنەبەر ئەو ئاسانەیان لێكردۆتەوە.
لە چەند ڕۆژی
ڕابردوودا، تاوەری هێڵی 132 كەی بازیان-ڕانیە ئینگلاین و ئاسنی لێكراوەتەوە و
زیانیان پێگەیشتوە و دوێنێش تیمەكانی چاكسازیی هێڵەكانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی
كارەبای سلێمانی بەمەبەستی نەهێشتنی مەترسی بۆ سەر تاوەرەكان بەشێک لە
ئینگلاینەكانیان داناوەتەوە...
137 جار خوێندراوەتەوە