ئەمڕۆ کۆتایی بە دابەشکردنی موچە دێت و کۆتابەشی موچەخۆران موچەکانیان
وەردەگرن، بەشێک لە موچەخۆرانیش ئەم مانگە گرفتیان لە وەرگرتنی موچەکانیاندا
هەبوو.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ سێشەممە کۆتاڕۆژی دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول-9ی موچەخۆرانی
هەرێمی کوردستانە و کۆتایی بە دابەشکردنەکە دێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی کە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دیوان و
لیواکانی پێشمەرگە، یەکەی 70 و 80، پۆلیسی نەوت موچەکانیان دابەشدەکرێت.
هەروەها ، موچەخۆرانی
ئەنجومەنی ئاساییش و دەزگای ئاساییشی هەرێم لەمڕۆدا موچەکانیان وەردەگرن.
ئەوەش لە
کاتێکدایە لە دابەشکردنی موچەی ئەمجارەدا بەشێک لە موچەخۆران بەهۆی بوونی گرفت لە
مامەڵەکانیان، کە بریتیبوو نەبوونی کارتی بانکیی یاخود نەبوونی کارتی نیشتیمانیی، بێبەشبوون لە
وەرگرتنی موچەکانیان و پێشتریش لایەنی پەیوەندیدار ڕایگەیاند: ئەگەر تەنانەت ڕۆژی دابەشکردنی
موچەش کەموکوڕیی مامەڵەکانیان چارەسەربکەن، ئەوا موچەکانیان وەردەگرن، بەپێچەوانەوە
جارێ موچەیان پێنادرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا سێ موچەی ئەمساڵ ماوە و کە دابەشبکرێن و کەمتر لە مانگێکیش ماوە بۆ داخستنی ساڵی دارایی و چوونەنێو ساڵی نوێوە...
108 جار خوێندراوەتەوە