ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی پڕۆسەی چارەسەریی دەڵێت: لە ساڵێکدا دەستکەوتی
گرنگیان بۆ تورکیا بەدەستهێناوە و چاودێری کشانەوەی گەریلا دەکەن، نەک لە تورکیا
بەڵکو تیرۆر لە ناوچەکە ناهێڵن.
هەواڵ:KNNC
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی پارتی داد و
گەشەپێدان-ئاکپارتی لە کۆبووەنەوەی حزبەکەیدا قسەی لەبارەی پڕۆسەی چارەسەریی لە
باکوری کوردستان و تورکیا کرد و ڕایگەیاند: لە ماوەی یەک ساڵی پڕۆسەکەدا تورکیا
زۆر دەستکەوتی گرنگی بەدەستهێناوە و پێشکەوتنێکی بەرچاو بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانیان
بەخۆوە بینیوە.
لەبارەی هەنگاوەکانی پڕۆسەکە ڕایگەیاند: لەگەڵ پارتی یەکسانی و
دیموکراسی گەلان-دەمپارتی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا کۆبوونەوەیەکی باشیان ئەنجامداوە
و کارەکانی کۆمسیۆنە پەرلەمانییەکەش بەردەوامن.
سەرۆکی ئاکپارتی لەبارەی هەنگاوەکانی کورد و پەکەکە جارێکی دیکە باسی لە تورکیای بێتیرۆرکرد و پارتی
کرێکارانی کوردستانی بە تیرۆرست ناوبرد و ئاماژەی بەوەدا، دوای هەڵوەشاندنەوەی
ڕیکخراوەکەیان، ئێستا تورکیا بە وردیی چاودێری پڕۆسەی کشانەوەی گەریلایە لە
سنورەکانیان.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتیشی، بەردەوام دەبن لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و
نەک تەنها لە تورکیا، بەڵکو لە تەواوی ناوچەکە کۆتایی بە تیرۆر دەهێنن...
222 جار خوێندراوەتەوە