سەرچاوەیەکی فەلەستینی
بە سکای نیوزی ڕاگەیاند، بزوتنەوەی حەماس لە کاتی دانوستانی ناڕاستەوخۆی لەگەڵ ئیسرائیل بە نێوەندگیری میسر لە شەرم شێخ ڕەزامەندی
دەربڕیوە بە ڕادەستکردنی چەک بە دەستەیەکی میسری-فەلەستینی.
هەواڵ: KNN
ڕۆژی دوشەممەی ڕابردوش
بە بەشداریی بەرپرسانی ئەمریکا و میسر و قەتەر دانوستانەکان بۆ تاوتویکردنی پلانە 20 خاڵیەکەی دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکا
بۆ کۆتایهینان بە شەڕی غەززە دەستیپێکرد.
هەمان سەرچاوەیە
ئاماژەی بەوەشکردوە، حەماس داوای ئاگربەستی لە غەززە کردووە و ڕێگەش دەدات لەماوەی
هەفتەیەكدا بارمتەکان ئازادبكرێن و لەهەمان كاتیشدا تۆنی بلێریشی وەک حاكمی غەززە ڕەتکردوە.
بڕیارە حەماس لە
قۆناغی یەکەمی پلانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە،
48 بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد بکات، بە کوژراو و زیندووەكانیانەوە.
984 جار خوێندراوەتەوە