بەپێی زانیارییەکانی کەی ئێن ئێن سبەینێ هەرێم بڕی 120 ملیار داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغداد دەکات و سێ شەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
هەواڵ:KNNC
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە کەی ئێن ئێن ڕاگەیاند بڕیارە سبەینێ هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار ڕادەستی بەغداد بکات و ڕۆژی دوشەممە موچەی مانگی پێنج بگاتە هەرێمی کوردستان و سێ شەممە دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی هەفتەی داهاتو بەهەمان میکانیزم دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی شەش دەکرێت.
ڕاشیگەیاند لە ڕۆژی 27ی ئەم مانگە هەرێمی کورستان بڕی 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆی مانگی شەش ڕادەستی بەغداد دەکات، 28ی هەمان مانگ بەغداد موچەی مانگی شەشی فەرمانبەران دەنێرێت لە ڕۆژی دواتر واتە ٢٩ی مانگ دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی شەش دەکرێت.
ئەو سەچاوەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشدا لە پێش کۆتایی ئەم مانگە لیستی موچەی مانگی حەوت ڕەوانەی بەغداد دەکرێت و چاوەڕێ دەکرێت پێش پانزەی مانگی داهاتو موچەی مانگی حەوتی موچەخۆرانی هەرێم خەرج بکرێت.
ئەو سەرچاوە دەڵێت : هەفتەی داهاتوو بەهەمان رێکارە مانگی شەش ئێمەرادەستی دەکەین بەغداد خەرجی دەکات ئێمەش دابەشی دەکەین.
بڕیار نامیق - سلێمانی
280 جار خوێندراوەتەوە