بەرگریی شارستایی زاخۆ لە راگەیندروێکدا رایگەیاند: پاش ئەوەی پەیوەندیمان پێوەکرا کە گومان لە خنکانی منداڵێکی پێنج ساڵان دەکرێت لە روبارى خابیر... تیمەکانمان دەستیانکرد بە گەڕان لە روبارەکەدا.
ئەمڕۆ تیمەکانمان توانیان تەرمی منداڵە پێنج ساڵانەکە بدۆزنەوە و دواتر رەوانەی نەخۆشخانەی داد لە زاخۆ کرا.
ئەو منداڵە بەناوی (ا-ق- ع) تەمەنى پێنج ساڵە و خەڵکى بەغدادە و دوێنێ لە رووبارى خابیر لە نزیک زاخۆ کەوتووەتە ئاوەکەوە و خنکاوە.
107 جار خوێندراوەتەوە