بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، خێرایى با مامناوەند (10 بۆ 20) کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیکدەبێتەوە.
راشیگەیاند سبەی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بونى تۆزێکى کەم لە کەشدا بەتایبەتى لە ناوچەکانى باشورى هەرێمى کوردستان، پلەی گەرمی بە 1 بۆ 2 پلەى سیلیزى، بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 41 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 42 پلەی سیلیزی
سۆران: 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی
65 جار خوێندراوەتەوە