بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە
بنیامین ناتانیاهۆ، لە واشنتۆن قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە تاوتوێ بکات، پێش
ئەوەی لەلایەن دۆناڵد ترەپەوە پێشوازی لێبکرێت.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی فرانس پرێس
بڵاویکردوەتەوە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکایە
و وەک یەکەم سەرۆک و سەرکردەی ئەوروپا لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە پێشوازی لێدەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە،
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە گەڵ ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆببێتەوە و قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە تاوتوێ دبکەن.
سەردانەکەی ناتانیاهۆ
بۆ واشنتۆن هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەم هەفتەیەدا بۆ نێوەندگیری
نێوان حەمماس و ئیسرائیل، هەروەها بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا سەرۆکوەزیرانی
ئیسرائیل لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی قەتەر و بەرپرسانی باڵای میسر سەبارەت بە قۆناغی
دووەمی ئاگربەستی غەززە کۆببێتەوە.
لە قۆناغی دووەمی
ئاگربەستی غەززە، دەبێتەهۆی ئازادکردنی دواین بارمتەکانی بزوتنەوەی حەمماس و
کۆتاییهێنان بەو جەنگەی لە 7ـی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023ـەوە سەریهەڵداوە.
45 جار خوێندراوەتەوە