ئێران رەتیدەکاتەوە هیچ پەیوەندییەکى بە هەوڵى
کوشتنى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى هەڵبژێردراوى ئەمەریکاوە هەبێت لەکاتى هەڵمەتى
هەڵبژاردنەکان و دەڵێت: ئەوە کارى دوژمنانمانە.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتى دەرەوەى ئێران، بەیانى ئەمڕۆ شەممە
رایگەیاند؛ تۆمەتبارکردنى وڵاتەکەمان بە هەوڵى کوشتنى دۆناڵد ترەمپ هیچ بنەمایەکى
نییە.
جەختکراوەتەوە کە ئەمە پیلانگێڕى ئیسرائیل و دوژمنانى ئێرانە تا
لەڕێیەوە پەیوەندییەکانى نێوان تاران و واشنتۆن ئاڵۆز بکەن و دڵنیایش دەدەن کە
تەواوى ئامڕازە رەوا و یاساییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانیان بەکاردەهێنن تا مافى
خۆیان وەربگرنەوە.
پێشتر لە
بەیاننامەیەکدا وەزارەتى دادى ئەمەریکا تۆمەتى ئاڕاستەى بەرپرسێکى سوپاى پاسدارانى
ئێران کرد بە راسپاردنى چەند کەسێک بۆ دانانى پیلان و چاودێریکردنى دۆناڵد ترەمپ و
دواتریش هەوڵدان بۆ کوشتنى لە هەڵمەتى هەڵبژاردنەکان کە بوە هۆى برینداربونێکى
سوکى ترەمپ لەوکاتەدا.
253 جار خوێندراوەتەوە