کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوەوە
شەپۆلێکی بارانبارین ڕو لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق دەکات، کەشناسی
هەرێمیش دەڵێت، سەرەتای هەفتەی داهاتو ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی
گەرماش نزم دەبێتەوە.
هەواڵ:KNNC
کەشناسی عێراق ڕایگەیاند: سبەینێ لە سەرجەم
ناوچە جیاوازەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە نێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، ڕۆژی
یەك شەممەش لە هەندێك لە ناوچەکانی ناوەڕاست تاوەباران بێت و لە هەرێمی کوردستانیش
نمەباران دەستپێبکات.
کەشناسی عێراق ئاشکرایکرد: ڕۆژی دوشەممە لە
هەرێمی کوردستان باران و هەورە بروسکە لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات.
لەلای خۆیەوە، کەشناسی هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند:
ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و دەبێت و پلەکانی گەرماش یەك بۆ دو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی
دوێنێ پێنجشەممە بەرزدەبێتەوە.
لەبارەی سبەینێ شەممەوە دەشڵێت: ئاسمان
ساماڵ و نیمچەهەورە دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێك نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی
ئەمڕۆ هەینی.
3987 جار خوێندراوەتەوە