رۆزا مەحمود: هیچ هێزێك ناتوانێت بەرنامەكانی بزوتنەی گۆڕان تێپەڕێنێت

KNN : Kurdish News Network
05:28 - 01/10/2024
کوردستان
+
-

كاندیدی ژمارە (9)ـی لیستی (114) بزوتنەوەی گۆڕان لە بازنەی سلێمانی رایدەگەیەنێت: ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هەرچۆنێك بێت بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری لە حكومەتدا ناكات و دەبێتەوە بەئۆپۆزسیۆنێكی بەهێز دەشڵێت: بەدیلی بزوتنەوەی گۆڕان تەنها بزوتنەوەی گۆڕان خۆیەتی و هیچ هێزێكیش ناتوانێت بزوتنەكە تێپەڕێنێت.

 

هەواڵ: (KNNC)


رۆزا مەحمود، كاندیدی ژمارە (9)ـی لیستی (114) بزوتنەوەی گۆڕان لە بازنەی سلێمانی بە (KNN)ـی راگەیاند: بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاری داوە، ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هەرچۆنێك بێت بەشداری لە حكومەتدا ناكات و دەبێتەوە بەئۆپۆزسیۆنێكی بەهێز و كار بۆ دروستكردنی بەرەیەكی بەهێزی ئۆپۆزسیۆن  لەسەر رێبازەكەی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا دەكەن، چونكە دەركەوت بزوتنەوەی گۆڕان تاكە هێزی سیاسییە لە هەرێم كار بۆ بەرژەوەندی خاك و هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بكات.


كاندیدی ژمارە (9)ـی لیستی (114) بزوتنەوەی گۆڕان وتیشی: لە خولەكانی پێشتوتردا، ئەو كاتەی بزوتنەوەی گۆڕان ئۆپۆزسیۆنێكی بەهێزبو، چەندین  پاكێجی هەمەلایەنە بۆ چاكسازی و لە سەرجەم كەرتەكان لە هەرێم پێشكەش كردوە، بۆیە ئەو هێزانەی پێش بزوتنەوەی گۆڕان و ئەوانەشی دوای بزوتنەوەكە دروستبون ناتوانن بەرنامەكانی بزوتنەوەی گۆڕان تێپەڕێنن.

رۆزا مەحمود، كاندیدی ژمارە (9)ـی لیستی (114) بزوتنەوەی گۆڕان لە بازنەی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەبەر ئەوەی بەدیلی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان تەنها بزوتنەوەی گۆڕان خۆیەتی، داوا لە خەڵكی هەرێمی كوردستان دەكەم جارێكی دیكە دەرفەت بدەنەوە بە بزوتنەوەی گۆڕان و دەنگ بە كاندیدەكانی لیستی (114)ـی بزوتنەوەكە بدەن.

86 جار خوێندراوەتەوە