بەتۆمەتی قۆرخکاری
بازاڕی رێکلامە دیجیتاڵییەکان، گروپ و رێکخراوە میدیاییەکانی فەڕەنسا سکاڵای
یاسایی لەسەر گوگڵ تۆماردەکەن.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی فرانس پرێس
بڵاویکردوەتەوە، حەوت گروپی میدیایی فەرەنسی بەنیازن سکاڵا لەسەر گوگڵ تۆمار بکەن
و داوای قەرەبوی زیاتر لە یەک ملیار یۆرۆ بکەن، بەتۆمەتی ئەوەی کۆمپانییا زەبەلاحە
ئەمەریکییەکە بازاڕی ریکلامی دیجیتاڵی قۆرخ کردوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو
حەوت گروپە نوێنەرایەتی 22 کۆمپانیا دەکەن و سەرقاڵی ئامادەکارییەکانن بۆ ئەنجامدانی
سکاڵا دژی گوگڵ.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، لە مانگی حوزەیرانی رابردو دەستەی چاودێری کێبڕکێ لە فەڕەنسا،
گوگڵ-ی بە 220 ملیۆن یۆرۆ سزادا، بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی رێکلام کە لەو کۆمپانیایەوە
دەکرێت.
هەروەها لە بەریتانیا
و یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکاش شێوازەکانی ریکلامی دیجیتاڵی کۆمپانیای گوگڵ خراوەتە
ژێر لێکۆڵینەوە.
کۆمپانیای ئەلفا کە
خاوەنی کۆمپانیای گوگڵە، لەم دواییانەدا رایگەیاند کە داهاتی ڕیکلامەکان لە ڕێگەی
بزوێنەری گەڕانی ئۆنلاینەوە بۆ 48.5ملیار دۆلار لە چارەکی دوەمی ئەمساڵدا بەرزبوەتەوە.
187 جار خوێندراوەتەوە