نرخی زێڕ لە
بازاڕەکانی جیهان بەردەوام لە بەرزبونەوەدایە، لەگەڵ کەمکردنەوەی
سودی بانکی لەلایەن بانکە ناوەندییەکانی جیهانەوە، چاوەڕوان دەکرێت نرخی زێڕ زیاتر
بەرزببێتەوە.
ئابوری:KNNC
نرخی زێڕ لە مامەڵە خێراکاندا
بە ڕێژەی لەسەدا یەک بەرزبوەوە و گەیشتە 2583.29 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک کە ئەوەش
بەرزترین ئاستە تۆماری کردوە.
هاوکات، نرخی ئایندەی
زێڕی ئەمریکا بەڕێژەی 0.7% بەرزبوەوە و گەیشتە 2598.10 دۆلار.
بەپێی ئامرازی "فید
واتچ"ی کۆمپانیای CME، بازرگانان
پێشبینی دەکەن لە کۆبونەوەی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا کە لە 18ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت،
بە ڕێژەی لەسەدا 41ی ڕێژەی سود بە ڕێژەی ٥٠ خاڵ کەمبکرێتەوە و ئەوە جارێکی دیکە
کاریگەری دەبێت لەسەر بەرزبونەوەی نرخەکەی.
سەبارەت بە کانزاکانی دیکەش، نرخی زیو لە مامەڵەی خێرادا بە ڕێژەی 0.7% بەرزبووەوە و
گەیشتە 30.13 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، پالادیۆم بەڕێژەی 0.2%
دابەزی و گەیشتە 1044.14 دۆلار.
1985 جار خوێندراوەتەوە