زانایانی پسپۆر لە بواری فەلەکناسیدا ئەستێرەیەکی زەبەلاح دەدۆزنەوە کە زیاتر لە چوار ملیار ساڵ لەمەوبەر بوەتە هۆی پێکدادانێکی گەورە لە گەردوندا و گۆڕانکاریەکی گەورەی دروستکردوە.
هەمەڕەنگ: KNNC
بەپێی ئەو زانیارییانەی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە، زانایان چەند بەڵگەیەکیان دۆزیوەتەوە کە ئاماژەیە بۆ ئەستێرەیەکی گەورەی موشتەری، بەر لە چوار ملیار ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ مانگی گانیمید-ی موشتەریدا پێکیانداوە، بوەتە هۆی گۆرانکاری تەواوەتی لە جەمسەری گانیمیدا.
زانایان ئاماژە بۆ ئەوەشدەکەن، ئەو ئەستێرە گەورەیەی دۆزراوەتەوە، بیست هێندەی ئەو بەردە گەورەترە کە بەر لە ملیۆنان ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ زەویدا بەریەککەوتن و بوە هۆی لەناو چونی دایناسۆرەکان.
توێژەرانی ئەم بابەتە لە ئێستادا دەیانەوێت، هەندێک وەڵام سەبارەت بەم ئەستێرە گەورەیە بەدەستبهێنن، بۆ ئەم مەبەستە پشکنەری JUICE-ی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا لەمساڵدا سەردانی گانیمید دەکات.
گانیمید تیژڕەویەکەی 1635 میلە و گەورەترین مانگە لە کۆمەڵەی خۆردا.
137 جار خوێندراوەتەوە