بۆ كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان بە
سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لە عێراق، ئەمەریکا و عێراق لەسەر پلانێک
رێککەوتون و بڕیاریش تا ساڵی (2026) سەرجەم هێزەكان بكشێنێتەوە، هاوكات، پنتاگۆن هەڵوێستی خۆی لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق ئاشکرا کرد.
هەواڵ: (KNNC)
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە؛
بۆ كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان و لە لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمەریکا و عێراق،
بڕیار وایە لە مانگی ئەیلولی ساڵی (2025) هاوپەیمانان بەسەرۆكایەتی ئەمەریكا سەدان
سەرباز بكشێنێتەوە، هەروەها كشانەوەی تەواوەتیش لە ئەو وڵاتە بكەوێتە ساڵی (2026)ـەوە.
رونیكردوەتەوە؛ لە مانگی ئابی ساڵی
رابردودا و بەهۆی هێرشكردنە سەر بنكەی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای شاری ئەنبار كە
هێزەكانی ئەمەریكای تێدایە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق كشانەوە و كۆتایی هێنان بە
ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانان دواخست بۆ كاتێك كە رێككەوتن لەنێوان هەردو وڵاتدا
بكرێت.
وەزارەتی دەرەوەی
ئەمەریكا جەختیكردوەتەوە، بێجگە لە راوێژكارە سەربازییەكان كەلە چوارچێوە و چەتری
هێزەكانی هاوپەیمانیدان، هیچ هێزێكی دیكەی ئەمەریكی لەعێراقدا بونی نیە، ئەوانیش
راوێژی سەربازی پێشكەش بە حكومەتی عێراق دەكەن.
رۆیتەرز ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بەپێی
رێككەوتنە نوێكەی نێوان عێراق و ئەمەریكا، كۆتایی بەهەبونی راوێژكارانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لەسەرجەم
نەتەوەكان لەسەر خاكی ئەو وڵاتە دەهێنرێت، هەروەها وردەكاری چۆنییەتی كشانەوەكەشی
تیایدا باسكراوە.
لای خۆشیەوە بەرپرسێكی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا
نەیویستوە ناوی ئاشكرا بكات ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە؛ ئاگاداری ئەو راپۆرتانەن كە لە میدیاكانی جیهانەوە خراونەتەڕو، بەڵام
ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا تا ئێستا ئامادە نییە كاتێك بۆ راگەیاندنی
رێككەوتنەكە و خستە بواری جێبەجێكردنی كاتی رێككەوتنەكە دەستنیشان بكات.
494 جار خوێندراوەتەوە