لیژنەی ئاسایش
و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بانگهێشتی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كرد لەبارەی
لەشكركێشی توركیا و دەڵێت: پێویستە بڕیارێكی نیشتیمانی هەبێت بەرامبەر
پێشێلكردنی سەروەریی وڵات.
هەواڵ:KNNC
لیژنەی ئاسایش
و بەرگری پەرلەمانی عێراق، بانگهێشتی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی و
شاندی یاوەری كرد بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ئەمنی عێراق و پێشێلكارییەكانی توركیا.
بەپێی راگەیەنراوێکی
لیژنەکە، لەو كۆبونەوەیەدا گفتوگۆكرا لەبارەی لەشكركێشی توركیا و بۆردومانكردنی بەردەوامی
هەندێك ناوچە. لیژنەكە بڕیاریدا بە بەردەوامبونی بانگهێشتكردنی بەرپرسانی لایەنە
پەیوەندیدارەكان بۆ كۆتاییهێنان بە دەستدرێژیییەکان بۆ سەر خاكی عێراق بەشێوەیەكی یەكجاری،
لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتیان و سەروەریی وڵات.
لەراگەیەنراوەکەدا
ئەوەش هاتووە، لیژنەی ئاسایش و بەرگری داوای كرد، بڕیارێكی نیشتیمانی یەكگرتو هەبێت
لەلایەن سەرجەم سیاسیەكان دژی هەر دەستدرێژیی و پێشێلكارییەک بۆ سەر خاكی عێراق
لەلایەن وڵاتانەوە.
76 جار خوێندراوەتەوە