دۆناڵد ترەمپ دوبارە رزگاری بو

KNN : Kurdish News Network
11:53 - 10/08/2024
جیهان
+
-

شەوی رابردو فرۆکەکەی دۆناڵد ترەمپ توشی کێشەی میکانیکی بو، دەستبەجێ دەزگای نهێنی ئەمەریکا رایگەیاند؛ کێشەکە پەیوەندی بە هیچ پرسێکی ئەمنیەوە نییە و ترەمپ سەلامەتە.


هەواڵ: KNNC

 

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی نهێنی ئەمەریکا، فڕۆکەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا شەوی هەینی لە شاری بیلینگس لە ویلایەتی مۆنتانای ئەمەریکا نیشتوەتەوە دوای ئەوەی توشی کێشەیەکی میکانیکی بوە، دەستبەجێ دەزگای نهێنی وڵاتەکە رایگەیاند، کێشەی میکانیکی فڕۆکەکە پەیوەندی بە هیچ پرسێکی ئەمنییەوە نییە، تەنها کێشە لە خودی فڕۆکەکەدا بوە.

 

 دوا بەدوای ئەم روداوە مارگۆ مارتن جێگری بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان بۆهەڵمەتی هەڵبژاردنی ترەمپ، ڤیدیۆیەکی ترەمپی لە فڕۆکەکەیەوە بۆ ئێکس بڵاوکردەوە ترەمپ لە ڤیدیۆکەدا دەڵێت: "بەڕاستى لە شوێنێکى جوان نیشتومەتەوە و شایەنى ئەوەیە تەماشاى بکەیت".

 

 بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکە ترەمپ هیچ ئاماژەیەکی دیاریکراوی بە بونی کێشە نەکردوە لە فڕۆکەکەدا، تەنها هێرش دەکاتە سەر رکابەرە سیاسیەکەی کامالا هاریس جێگری سەرۆکى ئەمەریکا و کاندیدى دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیی .

 

دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکانە بۆ هەڵبژاردنى 48ـەمین سەرۆکى ئەمەریکا، پێشتریش لە کامپەینێکى بۆ ئەو هەڵبژاردنەى بڕیارە   2024/11/5 بەڕێوەبچێت، تەقەى لێکرا و وەک خۆى باسى لێوەکرد چەند سانتیمەترێک فیشەکەکە نزیکتر بوایە سەرى دەپێکا.

174 جار خوێندراوەتەوە