نۆ بەرپرسی نەخۆشخانەی
ئازادی لەدوو کەیسی جیاوازدا سزای زیندانیکردنیان بۆ دەرچوە.
هەواڵ:KNNC
بەپێی
بڕیارێکی دادگای کەتنی کەرکوک لە 29/7/2024 دەرچوە و وێنەیەکی دەست دیجیتال میدیای
کەی ئێن ئێن کەوتوە، بڕیاردراوە بە سزادانی یەک مانگ تا پێنج ساڵ بۆ بەڕێوەبەر و
ژمارەیەک کارمەندی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک.
وتیشی: هەشت کارمەندی لیژنەکانی کڕین و وەرگرتن، بەهۆی
گەندەڵیکردن لەکڕینی گۆشتی سور بە ساڵێک زیندانیکردن سزادراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، دادگای کەرکوک سزای پێنج
مانگ زیندانیکردنی بۆ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی دەرکردوە ئەویش بەهۆی ئەوەی نەخۆشی
نەخۆشخانەی ئازادی بۆ نەخۆشخانە ئەهلیەکانی کەرکوک گواستۆتەوە لەکاتێکدا، چونکە
بەپێی یاسا گواستنەوەی نەخۆش لە نەخۆشخانەی حکومی بۆ تایبەت رێگەپێدراو نییە.
کەرکوک/ ئۆژین
جۆڵا
546 جار خوێندراوەتەوە