ئەلفۆنسۆ دەیڤز بە نەخێر
وەڵامی كۆتا گرێبەستی یانەی بایرن میونشنی دایەوە، ئەوەش رێگای ریاڵ مەدرید بۆ
گواستنەوەی خۆش كردوە.
وەرزش:KNNC
ئاژانسی ریلیڤیۆی ئیسپانی
بڵاویكردۆتەوە بایرن میونشن گرێبەستێكی نوێی بۆ ئەلفۆنسۆ دەیڤز پێشنیاز كرد، بەڵام
بەرگریكارە كەنەدیەكە وەڵامێكی جەرگبڕی یانەكەی هەرێمی باڤاریای دایەوە و رەتیكردەوە
واژۆ بخاتە سەر گرێبەستەكەیان.
ریلیڤیۆ بڵاویشیكردۆتەوە،
لە گرێبەستەكەدا بایرن میونشن ئەلفۆنسۆ دەیڤز كردوە بە یەكێك لەخاوەن موچە گەورەكان
لە یانەكەدا.
ئاژانسەكە باسی لەوە
كردوە ریاڵ مەدرید لە نزیكەوە چاودێری دوا
گۆڕانكارییەكان دەكات و لەكاتێكی گونجاودا جوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ئەلفۆنسۆ دەیڤز
دەستپێدەكات.
سەرەرای ئەوەی خواستی
نوێكردنەوەی گرێبەستی دەیڤزی هەیە، لەهەمان كاتدا بایرن میونشن نرخی فرۆشتنی بەرگریكارەكەی
بە 50 ملیۆن یۆرۆ دیاریكردوە.
لەگەڵ ئەوەشدا ریاڵ مەدرید
ژمارەكە بە زۆر دەزانێت، چونكە دەیڤز وەرزێكی لە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەیدا ماوە.
174 جار خوێندراوەتەوە