پەرلەمانتارێكی عێراقی ئاشکراى
دەکات، زیاتر لە چوار هەزار پاسپۆرتی دیپلۆماسی دراوە بە کەسانی ناشایستە
و دەڵێت: ئەو جۆرە پاسپۆرت هیچ شکۆیەکی نەماوە.
هەواڵ:KNNC
محەمەد خەفاجی، ئەندامی
لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق، بە میدیاکانی راگەیاندوە: کارەساتە پاسپۆرتی دیپلۆماسی
بدرێتە بەرپرسان لە دوای تەواوکردنی کارەکەی و خانەنشینکردنی.
باسی لەوەشکردوە، چەندین
پاسپۆرتی دیپلۆماسی دراوەتە منداڵان و خێزانی بەرپرسەکان، جگە لەوەش ئەو پاسپۆرتە
ئێستا بوەتە رزگارکەری هەندێك لەو وەزیرانەی تۆمەتبارن بە گەندەڵی.
پەرلەمانتارەکە، رونیشیکردوەتەوە، پێدانی
ئەو پاسپۆرتە دیپلۆماسییە لە دەسەڵاتی وەزیری دەرەوەی عێراقدایە، هەر بۆیە دەبێت دەسەڵاتەکانی
وەزیری دەرەوە بۆ پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی کۆتوبەند بکرێت.
محەمەد خەفاجی ئاشکراشی
کردوە، زیاتر لە چوار هەزار پاسپۆرتی دیپلۆماسی دراوە بە کەسانی نا شایستە، لە نێویشیاندا
کچە ناسراوەکانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەیە، ئەگەر ئەوە پشتڕاستبکرێتەوە
ئەوا وەزیری دەرەوە بەرپرسیار دەبێت.
458 جار خوێندراوەتەوە