ئێران؛ ژنە وەرزشوانێكی كورد دەبێتە پاڵەوان

05:13 - 18/08/2018
وەرزش

ژنە وەرزشوانێكی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ یاری تایكواندۆ مەدالیای زێڕ بەدەستدەهێنێت و دەبێتە پاڵەوان.

میدیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بڵاویانكردەوە, ئەو ژنە وەرزشوانەی كورد خەڵكی شاری مەریوانەو ناوی نەسیبە شەهبازیەو ئەمڕۆ لە میانی كۆتایهاتنی خولی تایكواندۆی نابیستاكانی ئێران  بۆ كێشی 67 كیلۆگرامی بوەتە پاڵەوان و مەدالیای زێڕ بەدەستهێناوە.

 پێشبڕكێكە بە بەشداری 11 پارێزگاو 31 وەرزشوان لە یاریگای كەبكانیانی تاران بەڕێوەچوەو  لە ئەنجامدا نەسیبە شەهبازی كە بۆ تیمی تایكواندۆی سنە یاری كردوە بوەتە پاڵەوان و تیپەكەشی پلەی سێەمی بەدەستهێناوە.

پێشتریش كۆچەر بیركار خەڵكی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان توانی خەڵاتی فێڵدزی بواری بیركاری بەدەستبهێنێت و لە وتەیەكیشدا رایگەیاند: خەڵاتەكەی پێشكەش بە 40 ملیۆن كورد دەكات لە سەرانسەری جیهان.

252 جار خوێندراوەتەوە