بەهۆی بێ‌ پلانی حكومەتەوە یاریگای گشتی پێنجوێن بەرەو وێرانە بوون دەچێت

05:34 - 13/08/2018
وەرزش

یاریگای گشتی پێنجوێن بەهۆی خزمەتنەكردن و نۆژەننەكردنەوەی بەرەو لە ناوچون دەچێت و چیتر وەرزشكاران ناتوانن یاریی تێدا بكەن، ئەو یاریگایە هەرچەندە فێرگەیەكی تۆپی پێی منداڵان راهێنانی تێدا دەكەن بەڵام وەك خۆیان دەڵێن بۆ یاریكردن شیاو نیە.

بەهۆی بێ‌ پلانی حوكمەتەوە یاریگایی گشتی پێنجوێن بەرەو ووێرانە چووه‌، لەنێو ئەو خۆڵ و دڕك و داڵەدا ژمارەیەك فێر خواز سەر قاڵی ڕاهێنانەكانیان بەئومێدی بون بەیارێزانێكی باش ( ووریائەحمەد) ڕاهێنەرەو ڕۆژانە لەنێو ئەم یاریگایەدا خۆبەخشانە ڕاهێنا بەژمارەیك فێرخوازی وەرشی تۆپی پێ‌ دەكات بۆ ئەوەی لە ئایندەدا ببنەوەرزشكارێكی بەئەزمون و خزمەتی شارەكە بكەن وریا دەڵێت، ئەو ڕۆژانە كرێكاری دەكات و پارەكەشی بۆ ئەو فێرخوازانە خەرج دەكات كە لەئێستەدازیاتر لە 40فێر خوازی هەیە چەندین یاریزانی تری پێ‌ گەیاندوە.

ئەو شوێنەی ئەم فێر خوازانە یاری تێدادەكەن یارێگایی گشتی پێنجوێنە، بەڵام ئەم یاریگایە لەساڵی (2014) خراوە تەبواری جێبەجێكردن و لەئێستەدائەو یاریگایە هیچ خزمەتگوزاریەكی تێدانیەو بەتەوای پشت گوێ‌ خراوە بەڕێوەبەری یانەوەی وەرزشی پێنجوێن دەڵیت،  لەدوایی بڕینی مینحەی یانەكان و نەمانی پاسەوان بۆ یاریگاكە یاریگاكە بەتەواوی ویرانكراو لەئێسەتەدا لەلایەن حوكمەتەوە بڕایاری بەنۆژەنكردنەوەی دراوە.

ئەم یاریگایە ڕوبەرێكی زۆری زەوی گرتۆتەوەو بەهۆی وویران كردن و پشت گوێ‌ خستنیەوە ناتوانرێت یاریە كانی كوردستان و ناوخۆشی تێدا بكرێت.

228 جار خوێندراوەتەوە