مەولود چاوش ئۆغڵۆ: پابەندی سزاكانی سەر ئێران نابین

01:13 - 10/08/2018
جیهان

وەزیری دەرەوەی توركیا جەختدەکاتەوە لەسەر هەڵویستەكانی وڵاتەكەی بەرامبەر ئێران 

 
وەزیری دەرەوەی توركیا جەخت لەسەر بەردەوامبونی هەڵویستی وڵاتەكەی سەبارەت بە پابەند نەبون بەسزاكانی سەر ئێران دەكاتەوە. 

مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا لەمیانی پێشوازیكردنی لەمەحمود واعزی نێردەی تایبەتی سەرۆك كۆماری ئێران راگەیاند،  وڵاتەكەی پابەند نابێت بەو سزایانەی كەلەلایەن ئەمریكاوە بەسەر ئێراندا سەپێنراوە .

چاوش ئۆغڵۆ راشیگەیاندوە، پێشتریش بەراشكاوی هەڵویستی خۆمان لەوباریەوە ئاشكرا كردوە.

 وەزیری دەرەوەی توركیا ستایشی هەڵوێستی ئێرانیشی كردوە لە سەر كۆمەلێك پرسی هەنوكەیی بەتایبەتی پرسی دەرچونی ئەمریكا لەرێككەوتنە ئەتۆمیەكە‌و  لەوبارەیەوە وتی: هەلویستەكانی ئێران لەسەر ئەو پرسە جێگەی رێزە.

4585 جار خوێندراوەتەوە