ئاژانسی بلومبێرگ؛ دابەزینی بەهای لیرەی توركی بەرامبەر بەدۆلاری ئەمریكی بەردەوامە

01:08 - 10/08/2018
ئابوری

دابەزینی بەهای لیرەی توركی ژمارەی پێوانەیی تۆمار كرد

 
دابەزینی بەهای لیرەی توركی بەرامبەر بەدۆلاری ئەمریكی ژمارەی پێوانەیی تۆماركردو رێژەی دابەزینی گەیشتە نزیكەی 6%.

بەپێ هەوالێكی ئاژانسی بلومبێرگ، ئەمڕۆ هەینی بەهای لیرەی توركی دابەزینی زیاتری بە خۆەوە دیوە  گەیشتوەتە 5% پۆینت 86
بەپێی هەواڵەكەی ئاژانسی بلومبێرگ دابەزینی بەهای لیرە ژمارەی پێوانەیی تۆماركردوە، چونكە تا ئێستا بەهای لیرەبەو شێوەیە دانەبەزیوە.


ئەوە لەكاتێكدایە رۆژی پێنج شەممە  یەك دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەر بە 5 پۆینت 4 لیرەی توركی بووە.


ئاڵۆزیەكانی نێوان ئەمریكا و توركیا زیانی گەورەی بەئابوری توركیا گەیاندوە و رۆژ لەدوای رۆژ بەهای دراوی ئەو وڵاتە ڕوو لەدابەزین دەكات. 

6734 جار خوێندراوەتەوە