نەتەوەیەكگرتوەكان لەبارەی دۆخی پارێزگای ئیدلب هۆشداری دەدات

01:02 - 10/08/2018
جیهان


نەتەوە یەكگرتوەكان: هەركردەوەیەكی سەربازی لەئیدلب ئاوارەبونی سەدان هەزار مەدەنی لێ‌ دەكەوێتەوە

 
نەتەوەیەكگرتوەكان داوای دانوستانی بەپەلە دەكات پێش ئەوەی سوپای سوریا هێرش بكاتە سەر پارێزگای ئیدلبی دواین پێگەی  ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە.

هاوكات لەگەڵ ئامادەكارییەكانی سوپای سوریا بۆهێرشكردنە سەر پارێزگای ئیدلبی باكوری خۆرئاوای سوریا یان ئیگلاند، سەرۆكی تیمی كاروباری مرۆیی لەرێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند، تا ئێستاش هیوامان ماوە بۆ ئەوەی هەوڵە دیبلۆماسیەكان چر بكرێتەوە بۆ بەرگرتن لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەپارێزگای ئیدلب.


ئەوبەرپرسەی نەتەوەیەكگرتوەكان ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ئەنجامدانی هەر كردەوەیەكی سەربازی لەپارێزگای ئیدلبی دەبێتە هۆی   رژانی خوێنی  ژمارەیەكی زۆر لەهاوڵاتیانی مەدەنی و ئاوارەبونی سەدان هەزار كەس.


باسی لەوەشكردوە لەحاڵەتی ڕوودانی شەڕو پێكدادان لەئیدلب، ناتوانرێت هاوڵاتیانی مەدەنی بۆ ناوچەكانی تر بگوزارێنەوە، چونكە هیچ ناوچەیەكی تری سوریا لەژێر دەستی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆندا نەماوە.

762 جار خوێندراوەتەوە