یەمەن؛ نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەمریكا داوای لێكۆڵینەوە لەهێرشەكەی پارێزگای سەعدە دەكەن

12:56 - 10/08/2018
جیهان

سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەمریكا داوای لێكۆلینەوەی بەپەلە لەو هێرشە ئاسمانیە دەكەن كە لەلایەن هاوپەیمانی عەرەبیەوە كرایە سەر پارێزگای سەعدەی باكور یەمەن.

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێز لەبەیاننامەیەكدا بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە ئاسمانەیەی كردوە كە پاسێكی لە پارێزگای سەعدەی یەمەن كردە ئامانج و بەهۆیەوە29 منداڵ كوژران، داواشیكردوە،لێكۆڵینەوەی بەپەلە لەو هێرشە دەستپێبكات.

 

هاوكات هێزەر ناوێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی نیگەرانە لەو هێرشانەی كە دەبنە هۆی كوژرانی هاوڵاتیانی مەدەنی
راشگەیاند، داوا لە هاوپەیمانی عەرەبی دەكەین  لیكۆلینەوەی پێویست لەو رووداوە بكات.

 

ئەو لە كاتێكدایە بەپێی راپۆرتی  لیژنەی نێودەوڵەتی رێكخراوی خاچی سور ئەو هێرشە ئاسمانەیەی كەلەلایەن فڕۆكەكانی هاوپەیمانی عەرەبیەوە كرایە سەر پارێزگای سەعدە كوژرانی 29 منداڵ زبرینداربونی 30 منداڵی تری لێكەتەوە.

729 جار خوێندراوەتەوە