توركیا؛ چوار ئەندامی خێزانێكی كورد لە دەریای ئیجەدا خنكان

12:47 - 10/08/2018
کوردستان


توركیا؛ ئەو خێزانە كوردە بەنیاز بوون لەرێگەی دەریاوە خۆیان بگەیەننە ئەوروپا

 
چوار ئەندامی خێزانێكی كورد لەكاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئەوروپا لەدەریای ئیجەدا خنكان.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویكردەوە خێزانێكی كورد كە پێشتر نیشتەجێی شارۆچكەی خورماتوو بوون، هەوڵیانداوە لەرێگەی دەریای ئیجەوە خۆیان بگەیەننە ئەوروپا و لەرێگاش سێ كچ بەناوەكانی دەلال و فەرح و نەغم  و دایكیان بەناوی شەیما عەزیز خنكاون و  دوو ئەندامی خێزانەكەش كە یەكێكیان باوكی سێ كچە خنكاوەكەیە بەناوی هونەر رەعد ئەكبەر و كوڕێكی بەناوی محەمەد هونەر رزگاریان بووە.

كەس و كاری خنكاوەكانیش داوای لە حكومەتی هەرێم كرد یارمەتیان بدەن بۆ ئەوەی تەرمی ئەو كەسانە بهێندرێنەوە هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی بەخاك بسپێردرێن

15988 جار خوێندراوەتەوە