كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئەنجامی ئەژماركردنی دەستی دەنگەكانی راگەیاند

12:42 - 10/08/2018
کوردستان

تەنها لەبەغداد گۆڕانكاری بەسەر كورسی لایەنەكاندا هاتوە

 
هەروەكو چاوەڕوان دەكرا ئەژماركردنی دەستیی ئەو سندوقانەی سكاڵایان لەسەر بو هیچ گۆڕانكارییەكی  لەئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمان عێراق دروستنەكرد تەنیا لەبەغداد نەبێت.

بەپێی ئەو ئەنجامەی كە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بڵاویكردوەتەوە، هاوپەیمانی بەغدا كورسیەكی لەدەستداوە هاوكات هاوپەیمانی فەتح  كورسیەك زیادی كردوە، جگەلەوەش لەچەند پارێزگایەك گۆرانكاری لەناوخۆی لیستەكاندا روویداوە.

بەپێی هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردن دەبوایە سەرجەم دەنگەكان  بەدەست ئەژمار بكرێن بەڵام ئەو دەستە دادوەرییەی  سەرپەرشتی كارەكانی كۆمسیۆنیان دەكرد یاساكەیان پشتگوێخست‌و تەنها دەنگەكانی ئەو سندوقانەیان  ئەژماركرد كە تانەیان لێدرابوو.

مانەوەی ئەنجامەكان وەكو خۆی چاوەڕوانكراوبو، هەر لەسەرەتای ئەژماركردنی دەستی دەنگەكانی ئەو سندوقانەی تانەیان لێدرابو KNN ئاشكرایكرد پرۆسەكە ناشەفافە و شەش لایەنی سیاسیش لەهەرێم بایكۆتی پرۆسەكەیان كرد‌ و رایانگەیاند، هیچ شەفافیەتێكی تێدانییە‌ و بۆ شەرعیەتدانە بەساختەكارییەكانی هەڵبژاردنەكەی 12ی ئادار.

1815 جار خوێندراوەتەوە