ئیسپانیا دەبێتە دەروازیەكی نوێ‌ بۆ كۆچبەرە لیبیەكان

08:20 - 09/08/2018
جیهان

ئیسپانیا؛ 87 كۆچبەر لەدەریای ناوەڕاستدا لە خنكان رزگاركران

بەلەمێكی كۆچبەران لەدەریای ناوەڕاست بە 87 سەرنشینەوە ڕزگار كرا كە دەیانویست بگەنە خاكی ئیسپانیا، بەڵام نە ئیسپانیاو نە هیچكام لە وڵاتانی ئەوروپی مامەڵەیەكی فەرمیی لەگەڵ ئەو پەنابەرانەدا ناكەن كە بەم ڕێگایە دەربازیان دەبێت.


بەگەیشتنیان بە خاكی ئیسپانیا، محەمەد بەشووت بە دەنگی بەرز هاواری كرد من ئەوروپام خۆش دەوێت، من ئیسپانیام خۆش دەوێت، بەڵام ئەمە هیچ لەكاروباری ئەو و هاوڕێ‌ پەنابەرەكانی ناگۆڕێت، بۆ وەرگرتنی بەڵگەنامە و گلدانەوەیان بەشێوەیەكی فەرمی.

ڕێكخراوی پرواكتیڤیا ئۆپن ئارمزی ئیسپانی ئەم كۆچبەرە نایاساییانەیان لەسەر بەلەمێكی بچووك ڕزگار كرد، پاش ئەوەی لەسەر دەریای ناوەڕاست خەریك بوو نوقوم ببن.

ئەم ڕێكخراوە قازانج نەویستە ئەوە سێیەمجارە كۆچبەری نایاسایی لەمردن ڕزگار دەكات لەكەنارە ئاوییەكانی ئیسپانیا، بەڵام دوای رزگاركردنیان بەهیچ شێوەیەك مامەڵەی فەرمی لەگەڵ ئەم كۆچبەرانەدا ناكەن و ڕادەستی خاچی سووری ئەو وڵاتەیان دەكەن.

حكومەتی نوێی سۆسیالیستی چەپی ئیسپانیا كە ماوەی دوو مانگە هاتووەتە سەر دەسەڵات، بانگەشەی ئەوە دەكات كە مامەڵەیەكی یەكسانانە لەگەڵ پەنابەراندا دەكات، بەوپێیەی ئەولەویەتی كارەكانی گرنگیدانە بە سیاسەتی كۆچ و كۆچبەران.

بەهۆی داخستنی سەرجەم ڕێگاكانیشەوە لەنێوان وڵاتانی ئەوروپیدا، ئێستا كۆچبەران لەڕێگەی دەریای ناوەڕاستەوە كە بەشێكی دەكەوێتە ناو خاكی لیبیا، بەرەو وڵاتانی ئەوروپا دەپەڕنەوە، بەهۆی شەڕو ململانێی نێوخۆی لیبیاشەوە، زۆرترین ڕێژەی كۆچ لەنێو ئەو وڵاتە تۆمار كراوە.

1276 جار خوێندراوەتەوە