دهۆك؛ چالاكوانێكی خۆپیشاندانەكانی مامۆستایان دەدرێتە دادگا

08:16 - 09/08/2018
کوردستان

بە پاساوی بەشداریكردن لە خۆپیشاندانەكانی مانگی ئاداری مامۆستایانی دهۆك، یەكێك لەچالاكوانەكانی خۆپیشاندانەكان دەدرێتە دادگا.

بەدەل بەرواری، بەرپرسی گروپی دەنگی مامۆستا لە ئەكاونتی خۆی لە  فەیس بووك ئاشكرایكردوە لەلایەن بنكەی پۆلیسی نەورۆز ئاگاداركراوەتەوە كە 30ی ئاب لە سەر خۆپیشاندانی مامۆستایان دادگای دەكرێت.

بەرواری دەڵێت: دەچێتە بەردەم دادگا و لەسەر داواكردنی مافەكانی بەردەوام دەبێت.

ئەو مامۆستایە ئاماژە بەوەش دەكات ئەگەرچی لە كاتی خۆپیشاندانەكاندا لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە ئازاردراوە بەڵام ئەو ئامادەنەبووە سكاڵایان لەسەر تۆمار بكات، چونكە پێی وابووە ئەوانیش كێشەی موچەیان هەیە.

بەپێی زانیاریەكانی KNNبڕیارە لە رۆژی دادگایكردنی ئەو مامۆستایەدا ژمارەیەك لە مامۆستایانی نارازیی لەبەردەم  دادگای دهۆك خۆپیشاندان بكەن بۆ ئەوەی رێگری بكەن لەوەی كەیسەكەی بەلارێدا ببرێت.

98 جار خوێندراوەتەوە