كەركوك؛ داوایەكی عەرەب و توركمانەكان بۆ خۆپیشاندان رەتدەكرێتەوە

08:06 - 09/08/2018
کوردستان

پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت داوایەكی بەرەی رزگاری نیشتیمانی كەركوك كە لە 14 حزب و لایەنی عەرەب و توركمان پێكدێت بۆ خۆپیشاندان رەتدەكاتەوە لەدژی ساختەكارییەكانی هەڵبژاردنەكەی 12ی ئایار‌و نەبوونی خزمەتگوزاریی.

 لەبەرامبەردا بەرەی رزگاریی نیشتمانی كەركوك بەرپرسیارێتی هەمو جۆرە خۆپیشاندان و تەقینەوەیەكی جەماوەریی دەخاتە ئەستۆی خودی پارێزگاری بەوەكالەتی شارەكە.

1112 جار خوێندراوەتەوە