بەپەلە

روسیا؛ سەپاندنی سزا بەسەر روسیا هەنگاوێكی نادروستە

05:30 - 09/08/2018
جیهان

دیمیتری پیسكۆڤ: روسیا دەیەوێت پەیوەندییەكی بەهێزی هەبێت لەگەڵ ئەمریكا

سەرۆكایەتی روسیا سەپاندنی سزای ئابوری بەسەر وڵاتەكەیدا لەلایەن ئەمریكاوە بەهەنگاوێكی نادروست و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتیەكان  لەقەڵەم دەدات.


لەكاردانەوەی ئەو سزایانە كە لەسەردۆسیەی هەوڵی كوشتنی سێرگێی سكریبال سیخوری پێشووی بەریتانیا بەسەر وڵاتەكەیدا سەپێنرا، دیمیتری پیسكۆڤ وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی روسیا كرملین،  رایگەیاند، هەر لەسەرەتاوە پێیان وابوە دانانی كۆت وبەند لەسەر روسیا لەسەر هەوڵی كوشتنەكەی سكریبال كارێكی نادروست و قبوڵنەكراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، روسیا پێی باشە پەیوەندییەكی بەهێز لەگەڵ واشنتۆن دروست بكات.

هەڵوێستەكەی كۆشكی كرملین دوای ئەوەدێت كە شەوی رابردوو ئەمریكا سەپاندنی سزای ئابوری بەسەر روسیادا   راگەیاند و وتەبیژی وەزارەتی درەوەی  ئەمریكاش ئاشكرایكرد كۆتایی ئەم مانگە سەپاندنی ئەو سزایانە دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە‌و بێ‌ ئەوەی ئاماژە بە ووردەكاری  زیاتر بكات.

856 جار خوێندراوەتەوە