زیاتر له‌100 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی قوربانیانی شه‌ڕی داعش له‌ عێراقدا هه‌ن

01:12 - 09/08/2018
عێراق


كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ عێراق ئاشكرایده‌كات، زیاتر له‌100 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی قوربانیانی شه‌ڕی داعش له‌ عێراقدا هه‌یه‌.

عه‌لی به‌یاتی، وته‌بێژی كۆمسیۆنی بالاَی مافی مرۆڤی عێراق ڕایگه‌یاند: زیاتر له‌100 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له‌ عێراقدا هه‌یه‌ كه‌قوربانییه‌كانی بۆ سه‌رده‌می داعش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، وته‌بێژه‌كه‌ی مافی مرۆڤ داواش له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات له‌ڕووی دارایی و ته‌كنیكییه‌وه‌ هاوكاری عێراق بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی گۆڕه‌كان هه‌ڵبدرێنه‌وه‌و ناسنامه‌ی قوربانییه‌كان ئاشكرا بكرێن.

هاوكات تارق مه‌نده‌لاوی، به‌رپرس له‌ گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی عێراق، داوای له‌ به‌رپرسانی باڵای عێراق كرد، په‌له‌ بكه‌ن له‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵانه‌ی كه‌وتونه‌ته‌ پارێزگا ڕزگاركراوه‌كانی عێراق.

به‌رپرسی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان، وتیشی تائێستا ته‌نیا گۆڕی قوربانیانی ڕووداوه‌كه‌ی سپایكه‌ر هه‌ڵدراوه‌وته‌وه‌و ڕوفاته‌كانی ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان كراونه‌ته‌وه‌.

67 جار خوێندراوەتەوە