بەپەلە

له‌بودجه‌ی ساڵی 2019 دا بایه‌خ به‌خزمه‌تگوزاریی و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار دراوه‌

12:30 - 09/08/2018
ئابوری

ڕه‌شنوسی پرۆژه‌ بودجه‌ی ساڵی 2019 ئاماده‌كراوه‌
بودجه‌ی ساڵی 2019 له‌سه‌ر بنه‌مای پێداویستی پارێزگاكان ئاماده‌كراوه‌


 بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئاشكرایده‌كات: ڕه‌شنوسی پڕۆژه‌ بودجه‌ی ساڵی 2019 گه‌شتۆته‌ قۆناغی كۆتایی و به‌پێچه‌وانه‌ی ساڵانی ڕابردوه‌وه‌ ئه‌مساڵ له‌سه‌ر بنه‌مای پێداویستی پارێزگاكان دانراوه‌.

ماهر حه‌ماد جۆهان، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، به‌ڕۆژنامه‌ی سه‌باح جه‌دیدی ڕاگه‌یاندوه‌: له‌ڕه‌شنوسی پرۆژه‌ بودجه‌ی ساڵی 2019 دا بایه‌خ به‌ دابینكردنی‌ پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ هاوڵاتیان دراوه‌، بریكاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات ڕه‌شنوسی پرۆژه‌ بودجه‌ی 2019 له‌ بودجه‌كانی ساڵانی پێشوتر جیاوازه‌و ئه‌مساڵ له‌سه‌ر بنه‌مای پێداویستی پارێزگاكان و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ هاوڵاتیان دانراوه‌.

له‌پرۆژه‌ بودجه‌كه‌دا بڕی خه‌رجی زیاتره‌ له‌داهات و بڕیاره‌ ئه‌مڕۆش له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ دوا كۆپی ئاماده‌كراوی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق بكرێت.

728 جار خوێندراوەتەوە