لە 500 تۆن لەو ئاردەی رەوانەی سلێمانی كراوە 150 كیلۆ بەردی تێدابوو

08:26 - 08/08/2018
ئابوری

كاسترۆ مەعروف سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەكات، لەو بەشە ئاردەی ماڵان، كە وەزارەتی بارزگانی عێراق رەوانەی هەرێمی كوردستانی كردووە لە 500 تۆن ئارددا 150 كیلۆ بەردی تێدابووە.

بەرێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی دەڵێت: بەهۆی خراپی كوالێتی گەنمی ناوخۆوە، خاوەن ئاشەكانیش دەڵێن ئەو ئاردە بەرهەمی دانەوێڵەی شارەكانی خواروی عێراقە‌و كوالێتی خراپە. 

ئەو بەشە خۆراكەی مانگانە حكومەتی عێراق رەوانەی هەرێمی دەكات، كەمترینی هاولاتیان وەك پێداویستی رۆژانە بەكاری دەهێنن زۆرترینی پەنا بۆ دووبارە كڕینەوەی دەبەن لە بازاڕەكاندا.

دوای نیگەرانی هاوڵاتیان لە بەشە ئاردی مانگانە سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەكات، لە بەدواداچونێكیاندا دەركەوتووە لە بەشە ئاردی مانگانەی هاولاتیاندا لە 500 تۆن ئارد نزیكەی 150 كیلۆ بەردی تێدابووە.

بەرێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی دەڵێت: خراپی كوالێتی دانەوێڵەی ناوخۆ هۆكارە بۆ ئەو خراپ ‌و بێ كوالێتیەی ئاردەكە.

سەردانی یەكێك لە لە كارگەكانی پاڵاوتن‌و دووبارە بێژنەوەی ئاردمان كرد، ئەوان دەڵێن: ئەو بەرهەم ناوخۆییە هەموی دەكرێتە عەلەف ‌و كەپەك زۆرترن ئەو ئاردەی بەكاردێت بەرهەمی گەنمی دەرەوەیە. 

 فرۆشیاران باس لە حاڵەتی مەترسیداردەكەن و دەڵێن: لەناو بەرهەمی ئاردی ناوخۆدا جۆرە كرم ‌و ئەسپێیەك دروست دەكات كەبووە بەهۆی ئەوەی  لە بازاڕەكاندا تەنها ئاردی توركی خواستی لەسەرە.

بەپێی زانیارییەكانی KNN هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی ئەم دۆسیە كۆ ده‌بێتەوە لیژنەی كشتوكاڵ بەڵگەی پێویستیان ئامادە كردووە ئۆباڵەكەشی دەخەنەئەستۆی حكومەتی عێراق‌و دەڵێن بەرهەمی باشی گەنمی ناوخۆی كوردستان دەبات بۆ شارەكانی  خواروی عێراق ‌و بەرهەمی خراپی ئەو شارانەش دەكرێتە ئاردو ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت

166 جار خوێندراوەتەوە