نیویۆرک؛ دروستکردنی قەڵایەكی گەورەی لم

08:50 - 08/08/2018
هەمەڕەنگ

چەند هونەرمەندێكی ئەمریكی بەیارمەتی چەند كەسێكی دیكە دەستی كردووە بە جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی هونەری ئەویش دروستكردنی قەڵایەكی گەورەیە لمە لە ناوەڕاستی شاری نیویۆرك.


ناوەندی  ڕۆكفلەر بۆ كاری هونەری ئەركی دروستكردنی ئەو قەڵا لمینەی لەئەستۆ گرتووە كە بەرزییەكەی پێنج مەترە و دەكەوێتە ناو گەڕەكی مانهاتن لە ناوەڕاستی نیویۆرك، قەڵاكەش لەلایەن پەیكەرتاشی ناسراو تید سیبروت و گروپەكەیەوە دروست دەكرێت.

ئەو هونەرمەندانە نزیكەی هەفتەیەكە دەستیان بە كارەكەیان كردووە و 16 تەن لم بۆ دروستكردنی قەڵاكە بەكاردەهێنن، بڕیاریشە تا حەوت مانگی داهاتوو دروستكردنی قەڵاكە بەردەوام بێت و چەندین دار و دیمەنی دەریای لە نزیكییەوە دابنرێت تاوەكو شوێنەكە هاوشێوەی كەنار دەریا دەربكەوێت.


پێشبینی دەكرێت دوای تەواوبونی كارەكانی كەسانێكی زۆر بۆ بینینی قەڵاكە و گرتنی وێنەی یادگاری لە نزیكەیەوە، سەردانی شوێنەكە بكەن.

479 جار خوێندراوەتەوە